قوباد تاڵەبانی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە

قوباد تاڵەبانی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە

2024-10-19

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەسەر داوای مامۆستایانی ئایینی دەڤەری راپەڕین، بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە و بڕیاریشە لە ئەمساڵەوە لە هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران خوێندکار وەربگرێت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەدا کردنەوەی ئەم بەشە لەسەر بنەمای رێبازی سەرۆک مام جەلالە، کە بەردەوام جەختی دەکردەوە لەسەر پاراستن و گرنگیدان بە بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هیوای خواست هاندەرێک بێت بۆ قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە دەڤەرەکەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر