قوباد تاڵەبانی بۆ دەڤەری راپەڕین: ئێوە بەوەفا بوون دڵنیابن ئێمەش بەوەفا دەبین

قوباد تاڵەبانی بۆ دەڤەری راپەڕین: ئێوە بەوەفا بوون دڵنیابن ئێمەش بەوەفا دەبین

2024-10-21

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بەرپرسی بازنەی راپەڕین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە دوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە رانییە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە.

راشیگەیاند، دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرز کردەوە و جارێکی دیکە یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە. وتیشی هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر