قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیمارات کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیمارات کۆبووەوە

2024-12-04

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە عەبدوڵڵا مەتەر ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (٤/١٢/٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی باڵیۆزخانەی ئیمارات و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کرد لە هەرێم کە لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە بە تایبەت لە بوارەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و گەشتوکاڵ هەیە کە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە حکومەتی ئیمارات هانی وەبەرهێنەران و بازرگانەکانی وڵاتەکەی بدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر