قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ نیکۆلا فۆنتایا، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێم و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (2/12/2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باسی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا و لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا قەیرانی دارایی بەرۆکی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی گرتبوو و کاریگەری خراپی دروستکردبوو لەسەر ژیان و گوزەرانییان. هەربۆیە دەبێت باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان لەپێشینەی پلان و کارەکان بێت لە قۆناغی داهاتوودا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیای کرد بۆ هەموو هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش هاوکارییە سەربازییەکان و هیوای خواست ئەم هاوکارییانە لە داهاتووشدا بەردەوامییان هەبێت.