قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

2024-11-28

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ستایشی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییە باشە کرا کە تا ئێستا لەنێوان هەردوولادا هەیە و خوازیاربوون لە داهاتوودا لەمبارەیەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

سەبارەت بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی دیارەی کۆچی نایاسایی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی دەبێت لەڕووی ئەمنییەوە هەوڵی زیاتر لەمبارەیەوە بدرێت، بەڵام گەشەسەندنی ئابووری و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لەناو گەنجان لە ناوچە جیاوازەکان چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی کۆچی نایاسایی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر