کۆبوونەوەی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری

کۆبوونەوەی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری

2024-11-27

رۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و سەركردایەتی، پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە خەمی هاووڵاتی و بژێوی، لە پێشینەی كارەكانی هەموو لایەك بێت و حوكمڕانی بە شێوەیەك بێت كە هاووڵاتی لە سایەیدا بەهرەمەند بێت.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی سەرنج و تێبینییەكانی كۆمەڵی دادگەریی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو و جەختی لە بڕیاری كۆمەڵ لەسەر نەچوونە پەرلەمان كردەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر