قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (19/11/2024) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد، کە رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هەروەها ستایشی ئەڵمانیای کرد کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.