قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا - کوردستان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا - کوردستان کۆبووەوە

2024-11-18

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا - کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەیڤد تافوری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و کوردستان.

قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجوومەنەکە دووپات کردەوە و رایگەیاند؛ ساڵ لە دوای ساڵ ئەنجوومەنەکە گەورەتر دەبێت و ئەوەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی خواستی کۆمپانیاکان و بازرگانانی ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە.

وتیشی: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمانە کار لەسەر دانانی دەستور و هەموارکردن یان پەسندکردنی ئەو یاسایانە بکات کە هاندەری پەرەپێدانی وەبەرهێنانن لە کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر