قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا بۆ قەزای دەربەندیخان پردی ئاوەخێری لەسەر دووسایدی کەلار ــ دەربەندیخانی بەڕووی هاووڵاتییاندا کردەوە. ئەم پردە بە درێژی 1200 مەتر گەورەترین و درێژترین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە گوژمەی نزیکەی ١٢ ملیارد دینار دروست کراوە.
پاشان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی دەربەندیخان بەدواداچوونی بۆ دۆخی خزمەتگوزاری و داواکارییەکانی دانیشتووانی دەربەندیخان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لەگەڵ تیمی حکومەت و بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان بەردەوام لەسەر هێڵ دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەن تا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن و وتیشی بەم نزیکانە دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەربەندیخان کە داواکارییەکی سەرەکی دانیشتووانی قەزاکەیە.