کۆبوونەوە لەگەڵ تیمی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین

کۆبوونەوە لەگەڵ تیمی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین

2024-12-16

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێیی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ئیدارەی راپەڕین ئامانجی سەرەکی ئێمەیە و ئاستی رەزامەندیی هاووڵاتییانیش پێوەری سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی هەر بەرپرسێک لە پۆستەکەیدا.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا سەبارەت بە ئەدای بەرپرسانی حکومی لە ئیدارەی راپەڕین گفتوگۆی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی دەڤەرەکە کردووە و هەڵسەنگاندنی ورد کراوە بۆ ئاستی رەزامەندیی هاووڵاتییان لە ئەدای بەرپرسەکان و دەرکەوتووە دانیشتووانی دەڤەرەکە لە ئەدای هەندێک بەرپرس رازی نین.

وتیشی لەمەودوا سیستمی پاداشت و سزا جێبەجێ دەکرێت و هەر بەرپرسێک لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکدا نەبێت بەبێ هیچ دوودڵییەک سزا دەدرێت و گۆڕانکاری لە پۆستەکەیدا دەکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر