قوباد تاڵەبانی: لە سوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد پارێزراو بێت

قوباد تاڵەبانی: لە سوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد پارێزراو بێت

2024-12-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا رایگەیاند: سەرباری دەرکەوتنی هەندێک ئاماژەی ئەرێنی لە سوریاوە، بەڵام بارودۆخەکە بە گشتی هەستیارە. هیوای خواست لە سوریای نوێدا مافی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتیش مافەکانی کورد پارێزراوبێت.

سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: پێویستە کورد لەم بارودۆخەدا یەکگرتوو و یەکدەنگ بێت و پێگە و مافەکانی لە سوریایەکی یەکگرتوو و دیموکراتی گەرەنتی بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر