کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری چیک و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری چیک و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

2024-12-18

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە.

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە بتوانێت داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان وەک کێشەی بودجە و مووچە و کێشە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات و لەم قۆناغە هەستیار و ئاڵۆزەی ناوچەکەشدا پارێزگاری لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان بکات.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش، جێگری سەرۆکوەزیران داوای کرد گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردن و گەرەنتیکردنی مافەکانیان لە سوریای نوێدا بدەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر