قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

2022-08-02

رۆژی ٢ی ئابی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئولریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کە تیایدا کۆنسوڵی گشتی کەنەدا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و لێکەوتەکانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا کرا. جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە سیناریۆ نەخوازراو و مەترسیدارەکان کرد و رایگەیاند ئەگەر لایەنە ناکۆکەکان هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەن، لەوانەیە بەردەوامیی ئەم دۆخە پەل بکێشت بۆ سیناریۆی مەترسیدار کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک و خەڵکی عێراقیشدا نییە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر