قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەڵمانیای کرد لە پشتگیریکردنی پرۆسەی ریفۆرم لە هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەڵمانیای کرد لە پشتگیریکردنی پرۆسەی ریفۆرم لە هەرێمی کوردستان

2022-08-03

رۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی وەک کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم، رۆڵی کلێمێنس سێمتنەری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ستایشی رۆڵی ئەڵمانیاشی کرد کە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو هاوکار و پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم بووە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش رۆڵی ئەو وڵاتەی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر