سەرۆکانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە

سەرۆکانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە

2022-08-04

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی، لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر