کوڕان و کچانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن

کوڕان و کچانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن

2022-08-11

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لە مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بە بەشداربووانی فێستیڤاڵی تێک فێست، رایگەیاند: کاتێک باسی داهێنانی تەکنەلۆژیا دەکەین بیرمان دەچێ بە لاى وڵاتە پێشکەوتووەکان، بەڵام ئێوە ئەوەتان رەتکردۆتەوە و سەلماندووتانە کە گەنجەکانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن.

لە مەڕاسیمەکەدا کە لەلایەن رێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ و بەشی گەنجانی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران رێکخرابوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١/٨ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کە ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە، چونکە کۆمەڵگایەکی گەنج و توانایەکی مرۆیی بەهێزمان هەیە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر