قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەوە

2025-04-11

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆستیس هاتزیداکیس، جێگری سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان کرا لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا و هەردوولا بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان بە پێویست زانی.

قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەکرد کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و وتیشی حکومەتی هەرێم بە هەموو تواناوە کاردەکات زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدان دابین بکات، داواشیکرد حکومەتی یۆنان و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە وەبەرهێنان لەو دەرفەتانەدا بکەن و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە کارئاسانییەک.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر