قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

2025-04-18

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا  کرد و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەکە و رایگەیاند: ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی ئاشتی لە تورکیا.

لەتەوەرێکی دیکەدا باس لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کە لە ئێستادا بەرەو ئاستێکی باشتر دەڕوات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر