کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئێران لە هەولێر

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئێران لە هەولێر

2025-04-22

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆکرا.

جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا. هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ کارئاسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر