قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆ کرا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەردوولا هیوایان خواست گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەیەکدابن، کە ئارامی و سەقامگیری لێ بکەوێتەوە.
سەبارەت بە کۆچی نایاساییش، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە باشترین رێگە بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی، گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە. باڵیۆزی بەریتانیاش ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەی گەشەپێداندا و بە تایبەتیش گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە گەنجان زیاتر کۆچی لێ دەکەن.