قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە دکتۆر عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وەرزش.
سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ پەرەپێدانی وەرزش لە هەرێم و پارێزگای سلێمانی و بە تایبەتیش لە پارێزگای هەڵەبجە دەربڕی و لەسەر داوای جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا لقی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە بکرێتەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی پەرەپێدانی وەرزشی ژنان کرا و لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق رایگەیاند؛ کە بڕیاریان داوە سلێمانی وەک پایتەختی وەرزشی ژنان لە عێراق دەستنیشان بکەن.