قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان تۆرەس ئینێرجی و جێنراڵ ئەلیکتریکدا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان دەرگای کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و بە تایبەتیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا گرێبەستەکە هاندەرێکی بەهێزە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی جیهان، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکان بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانیان دەبین.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانەشی کرد، کە لە چەند ساڵی رابردوودا سەرباری ئەو هەموو هێرشە ئامانجدار و سیاسیی و میدیاییەی دەکرایە سەر سلێمانی، ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی بەردەوام بوون لە وەبەرهێنان و سلێمانییان کردە پێشەنگی وەبەرهێنان لە هەموو عێراقدا.