بە بەشداری چەندین یانەی وڵاتان بۆ یەکەم جار پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ یاری گۆڵ بۆڵی نابینایان بەڕێوەچوو.
لە وتاری کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی یانەی وەرزشی رۆژی کرد، کە خەمخۆرانە کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی وەرزشی کەمئەندامان لە کوردستان و شاری سلێمانی. رێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەشی بە نموونەیەکی ناوازە لە کارە جوانەکانی یانەی وەرزشی رۆژ ناوبرد.
راشیگەیاند: هیچ سەرکەوتنێک وەک چیرۆکی سەرکەوتنی کەمئەندامێک هاندەر و ئیلهامبەخش نییە نەک هەر بۆ کەمئەندامان بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، چونکە ئەوان سیمبولی ئیرادە و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی ئیرادەن بەسەر کەموکورتی و بێ هیواییدا.