ڕۆژی چوارشەممە 24ی ئابی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە هەولێر پێشوازیی کرد لە ئێرڤن هیکس کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی پۆرتاڵی خزمەت کرا کە پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە و زیاتر لە 400 جۆر خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت، لەم بارەیەوه قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنگه بە ئاراستەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات. ئەمە جگە لەوەی رێگری لە گەندەڵی دەکات.