قوباد تاڵە‌بانی: بە‌ھێزبوونی دە‌سە‌ڵاتی دادوە‌ری بە‌ھێزبوونی حكومەتە

قوباد تاڵە‌بانی: بە‌ھێزبوونی دە‌سە‌ڵاتی دادوە‌ری بە‌ھێزبوونی حكومەتە

2022-03-16

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە‌ 16-3-2022، سە‌ردانی ئە‌نجومە‌نی دادوە‌ری كرد و لە‌لایە‌ن دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد لە ئەرك و بەرپرسیارێتی نوێیدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانی و رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی بنەڕەتی پێشكەوتن و بەهێزبوونی وڵاتانە، بە‌ھێزبوونی دە‌سە‌ڵاتی دادوە‌ری واتە‌ بە‌ھێزبوونی ھە‌موو دامودە‌زگاكانی ھە‌رێم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر