قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ ٨ى ئازاری ٢٠٢٢، پێشوازی کرد لە وەفدێکى ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی لە هەرێم.
تاڵەبانی بە پێزانینەوە باسى لەڕۆڵى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کرد کە بەشدارن لە پرۆسەى وەبەرهێنان و گەشەپێدانى ئابوورى و ئاوەدانى لە رێگەى بەگەڕخستنی سەرمایەکانیانەوە لە هەرێمى کوردستان و کارکردنیان لە سێکتەرە جیاجیاکاندا بە تایبەت لەبواری کشتوکاڵ و نەوت و گاز و تەکنەلۆژیا.