پەیامی قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی خاتوو زوبێدە سەعید

پەیامی قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی خاتوو زوبێدە سەعید

2022-03-02

قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی، رایگەیاند: خاتوو زوبێدە هەموو ژیانی پڕ بوو لە نەهامەتی و دەربەدەری و بە چاوی خۆی چەندین ناخۆشی بینی، چەندین جار جەرگی سوتێنرا، ئەوەندە ئازابوو هەرگیز نەیهێشت ئەو نەهامەتییانە كاریگەری لەسەر ئازایەتی هەبێت. دەشڵێت: توانی هەستێكی نیشتمانپەروەری و گیانفیدانی لە ڕۆڵەكانی بچێنێت و كەسێكی گیانفیدا و تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت سەركردەیەكی گەلەكەمان بۆ ئێمە بەجێبهێڵێت كە جێی شانازی هەمووانە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر