قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

2022-04-13

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە جۆوی هود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خستەڕوو.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر