کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی پەرلەمانی کوردستان

کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی پەرلەمانی کوردستان

2026-06-30

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پەرلەمانی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، هەموو دۆستان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری هەڵوێست و بۆچوونی یەکێتین و یەکێتی نەک تەنها رێگر نییە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵکو جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە.

وتیشی هەر لە دەستپێکی دانووستانەکانەوە یەکێتی رایگەیاندووە بەشداری لە حکومەتێکدا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکهاتبێت و ئەم هەڵوێستەش لە پابەندبوونی یەکێتییەوەیە بەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر