قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەورووپا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە سیاسەت و هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە کە نەک تەنها نابینە بەشێک لە شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو بەپێی سەنگ و قورسایی خۆمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان. قوباد تاڵەبانی پشتگیریی تەواوی بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی و هەروەها هەنگاوەکانی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عێراق دووپات کردەوە.
روونیشی کردەوە دۆخێکی نوێ لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و لەم دۆخە نوێیەدا دواخستنی لەوە زیاتری پێکهێنانی حکومەت زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت. ئاماژەی بەوەشدا بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەر خاڵێکی لاوازە بۆ هەرێمی کوردستان و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و ئاڵنگارییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە تێگەیشتنی نوێوە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.