قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا. هەردوولا هیوایان خواست لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەرەنجامێکی دڵخوازی بۆ هەردوولا و ناوچەکەی لێ بکەوێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جەختی کردەوە قۆناغێکی نوێ لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لەم قۆناغەدا هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.