قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ ١٩/٧، پێشوازی کرد لە ئیریک شوڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسوڵى فەرەنسا ئامادەی بوو، جەختی کردەوە کە پێویستە گفتوگۆ و دانوستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستوی پێکهێنانی حکومەت و یەکلاکردنەوەى پۆستە باڵاکان لە عێراق.