قوباد تاڵەبانی: عێراق لەوە زیاتر بەرگەی ململانێی ناپێویست لەسەر پۆست و ئیمتیاز ناگرێت

قوباد تاڵەبانی: عێراق لەوە زیاتر بەرگەی ململانێی ناپێویست لەسەر پۆست و ئیمتیاز ناگرێت

2022-07-27

رۆژی چوارشەممە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مارك برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باسی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرا. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: عێراق لەوە زیاتر بەرگەی ململانێی ناپێویست لەسەر پۆست و ئیمتیاز ناگرێت و پێویستە لایەنەکان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا گفتوگۆکانیان لەسەر پرسە سیاسییە چارەنووسسازەکان و چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتێکی کارای خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕبکەنەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر