قوباد تاڵەبانی سەردانی خانەوادەی شەهید تێبین دەکات

قوباد تاڵەبانی سەردانی خانەوادەی شەهید تێبین دەکات

2022-06-19

بۆ دڵنەوایی و دەربڕینی هاوخەمی سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی ئاسایش (شەهید تێبین جەمال عەزیز)م کرد کە هەفتەی رابردوو لە کاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا شەهیدبوو. دڵنیام کردنەوە خوێنی شەهید تێبین بە فیڕۆ ناچێت، لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەکە دەکەم و تۆمەتبارەکە کە دەستگیرکراوە بە سزای یاسایی خۆی دەگات.

ئەرکی ئێمەیە وەک وەفایەک بۆ شەهید تێبین ئاگاداری خانەوادە سەربەرزەکەی بین. روحی شەهید تێبین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر