قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی باڵای UN بابەتەكانی هەڵبژاردن و وزەی تاوتوێ كرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی باڵای UN بابەتەكانی هەڵبژاردن و وزەی تاوتوێ كرد

2023-01-24

لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆزماری دیکارلۆ، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆسپەکانی بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنی روونکردنەوە، هەر لە سیستم و بازنەکانی هەڵبژاردنەوە تا پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کورسی کۆتا و پێکهاتەکان و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دڵنیاشی کردنەوە پێکهاتە و کەمینەکان لە کوردستان رێزلێگیراون و مەبەستیانە ببنە خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆ و نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان.

لەبارەی دۆسیەی وزە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند کە ئەوان مەبەستیانە خەڵکی کوردستان سوودمەندی یەکەم بن لە سەرچاوەکانی وزە بەتایبەت غازی سروشتی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و باشترکردنی خزمەتگوزاییەکان بەکاربهێنرێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر