قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافی ماف زەوتکراوەکانە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت

قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافی ماف زەوتکراوەکانە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت

2023-02-09

لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی جوتیارانی کەرکوک و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و چۆنییەتی کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ تاوتوێ کران.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد لە ئێستادا لە بەغدا کاردەکەن بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ و دابینکردنی بودجە بۆ لیژنەکە. راشیگەیاند ماددەکە بابەتێکی دەستووریی یەکلاکراوەیە و تایبەتە بە گەڕاندنەوەی ماف بۆ مافخوراوان و ئەوانەی لە سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو زەرەرمەند بوون، بۆیە نابێت بکرێتە بابەتی ململانێی سیاسی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر