ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکانیان تاوتوێ کرد، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر چارەسەکردنی کێشەکان لەڕێی گفتوگۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند؛ وەک دۆستێکی کورد و هاوڕێیەکی سەرۆک مام جەلال داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکەم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان پەلە بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.