قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

2023-05-13

لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر مەحمود مەشهەدانی رۆڵی سەرۆک مام جەلالی وەبیرهێنایەوە لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی و تەبایی و یەکڕیزی لەنێوان لایەنە عێراقییەکان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکاندا و رایگەیاند؛ لە قۆناغی سەخت و هەستیاری دوای رووخانی رژێمی بەعس سەرۆک مام جەلال وەک پێشەوایەک لە سیاسەتی عێراق دەرکەوت و بەبێ جیاوازی کۆکەرەوەی سەرجەم دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ هەموو کات وتوومانە بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە، هەرچەندە ئێستا پەیوەندییەکان لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام دەبێ بە هەموو لایەکمانەوە کاربکەین لەپێناو ئاشتەوایی و تەبایی زیاتر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی و درێژخایەن چارەسەر بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر