قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردن کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردن کۆبووەوە

2023-08-03

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئۆردن و رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم پێشوازی دەکات لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەردوولا و وەبیریشی هێنایەوە کە سەرۆک مام جەلال و شا عەبدوڵڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەکەیان دانا، هەر بۆیە پێویستە ئەم پەیوەندییە دۆستانەیە پتەوتر و بەهێزتر بکرێت، بە تایبەت لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پەروەردە و تەندروستیدا.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردنیش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک دووپاتکردەوە و سڵاوی شا عەبدوڵڵای دووەمیان گەیاندە جێگری سەرۆکوەزیران و بە فەرمی بانگهێشتیان کرد سەردانی وڵاتەکەیان بکات.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر