قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێكەوە باسیان لە دواپێشھات و گۆڕانكاری و رەوشی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/20 لە ھەولێر بەڕێوەچوو، تاڵەبانی و بلاسخارت جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆكردنی لایەنە سیاسییەكان کردەوە بە مەبەستی لێکنزیککردنەوەى بۆچوونە جیاوازەكان و دۆزینەوەی دەرچەیەك لە پێناو گەیشتن بە سازان لەسەر پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق.