قوباد تاڵە‌بانی و جینین بلاسخارت لە‌ ھە‌ولێر كۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵە‌بانی و جینین بلاسخارت لە‌ ھە‌ولێر كۆبوونە‌وە‌

2022-01-20

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و جینین بلاسخارت نوێنە‌ری تایبەتی سکرتێرى گشتیی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ عێراق، پێكە‌وە‌ باسیان لە ‌دواپێشھات و گۆڕانكاری و رە‌وشی سیاسی لە‌ عێراق و ھە‌رێمی كوردستان كرد.

لە‌و كۆبوونە‌وە‌یە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ پێنجشە‌ممە‌ 1/20 لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوەچوو، تاڵە‌بانی و بلاسخارت جە‌ختیان لە‌ گرنگی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكردنی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان کردەوە بە ‌مە‌بە‌ستی لێکنزیککردنەوەى  بۆچوونە‌ جیاوازە‌كان و دۆزینە‌وە‌ی‌ دە‌رچە‌یە‌ك لە پێناو گە‌یشتن بە‌ سازان لە‌سە‌ر پێكھێنانی حكومە‌تی نوێی عێراق.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر