کۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ دانووستان لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند گفتوگۆکان زۆر راشکاوانە و جدی و ئەرێنی بوون و خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانیشی دڵنیاکردەوە لە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچە درێخی ناکەن.
لە دوای ئەم سەردانە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ و مانگانە ٧٠٠ ملیارد دینار بە قەرز رەوانەی هەرێم بکرێت، تا لەو ماوەیەدا کێشەکانی پەیوەندیدار بە بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت.