قوباد تاڵەبانی: لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە

قوباد تاڵەبانی: لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە

2023-11-22

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و گەشبینە بە هاوکاری هەردوولا بەزوویی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولاش هاوڕابوون؛ کە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و کوردستان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق. جەختیشیان کردەوە پێویستە حکومەت و لایەنە عێراقییەکان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێگریکردن لە هەرچەشنە هەنگاو و جووڵەیەک کە ببێتە هۆی بارگرژی و ناسەقامگیری لە عێراقدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر