پێشگرتن لە دیاردەی کۆچی نایاسایی تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیران بوو لەگەڵ ئانۆ سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق و، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکەوە کارکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بنەبڕکردنی کۆچی نایاسایی. جێگری سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە وتی: چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی لە ناوخۆدایە، ئەویش بە سەقامگیربوونی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و کوردستان، هەر بۆیە پێویستە حکومەتی فینلەندا و یەکێتیی ئەورووپا، زیاتر هاوکار بن تا لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە سەقامگیرتر ببین.