یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبوونی مستەفا سەید قادر و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبوونی مستەفا سەید قادر و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە

2024-02-11

کۆبوونەوەکە رۆژی (یەکشەمە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤) لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکخستن و لێکنزیککردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکەوەکارکردنی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ بەدیهێنانی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان، بە تایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین دەرفەتدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر