قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات

قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات

2024-02-19

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژووری بازرگانیی سلێمانیدا رایگەیاند: ستراتیژی ئێمە بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە و هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دەکەین.

وتیشی رێگە نادەین چیتر هیچ کەس و لایەنێک لە ڕێگەی سەرانە وەرگرتن و هەوڵی هاوشێوەی دیکەوە کێشە و گرفت بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروست بکات و ئەو کەسانە لە سزای یاسایی دەرباز نابن.

داواشیکرد ژووری بازرگانیی سلێمانی هانی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران بدات تا لەمەودوا زیاتر لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و گەشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر