قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا کۆبووەوە

2024-03-04

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئەولەوییەتی سیاسیی هەموو لایەنە عێراقییەکان بێت و خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵوێست و کردارێک، کە مەترسی بۆ سەر سەقامگیریی عێراق هەرێمی کوردستان دروست بکات.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە بۆشاییەک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ بنەبڕکردنی هەڕەشەی تیرۆر، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و دروستکردنی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر