قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سیناتۆر تێد باد و سیناتۆر جۆنی ئێرتێس و وەفدی یاوەریان، هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان بۆ روون کردنەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە، چونکە دواخستنی لەوە زیاتر، زیانی گەورە بە شەرعییەتی حکومەت و دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت و مەترسیش لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا دروست دەکات.
وەفدەکەی سیناتی ئەمریکاش، پابەندیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. هەردوولاش هاوڕابوون کە هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان گرنگ و پێویستە بۆ رووبەڕوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.