قوباد تاڵەبانی: بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە

قوباد تاڵەبانی: بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە

2024-05-09

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن، دۆخی ئازادیی رادەربڕین و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە، پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و پاراستنی مافەکانی ژنان، باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی ئەون و نەک تەنها ئامادەنییە یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکات، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدات دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا باشتر ببێت. وتیشی بە هەموو هێز و تواناوە کار دەکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر