باڵیۆزی ئیسپانیا سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

باڵیۆزی ئیسپانیا سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

2024-05-08

پیدرۆ مارتینیس، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد.

لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، قوباد تاڵەبانی پیدرۆ مارتینیسی بە دۆستێکی دێرینی کورد ناوبرد و سوپاسی هەموو هەوڵ و هاوکارییەکانی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک باڵیۆز بە پەرۆشەوە کاری دەکرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر